تورکمانێکی سوننە بە جێگری پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تورکمانێکی بە جێگری پارێزگاری کەرکووک هەڵبژارد و دەنگی لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنەکانی نێو ئەنجوومەن دا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی سەروەری و بەرەی تورکمانی عێراق کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا پێنج ئەندامەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێ ئەندامی عەرەب و کۆتای کریستان بەشدار بوون و تێیدا یاوس حەمید، کە تورکمانێکی سوننەی کەرکووکە، بە جێگری پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن و لیژنەکانی ئەنجوومەن درا.
 
لیژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەم شێوەیە دەنگیان لەسەر درا: 
 
لیژنەی مادەی 140 
عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆک 
زاهیر عاسی، ئەندام 
ئینجیل زیبا، ئەندام
 
لیژنەی پەروەردە
پەروین فاتح، سەرۆک
عەبدوڵلا میروەیس، ئەندام 
رەعد ساڵحی، ئەندام
 
لیژنەی یاسایی 
زاهیر عاسی، سەرۆک
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندام 
پەروین فاتیح، ئەندام
 
لیژنەی خزمەتگوزاری 
ئەحمەد کەرکووکی، سەرۆک 
رەعد ساڵحی، ئەندام 
پەروین فاتیح، ئەندام
 
لیژنەی نەوت و وزە
زاهر عاسی، سەرۆک 
رەعد ساڵح، ئەندام 
هۆشیار کاکەیی، ئەندام
 
لیژنەی دارایی 
رەعد ساڵحی، سەرۆک 
زاهر عاسی، ئەندام 
هوشیار کاکەیی، ئەندام
 
لیژنەی پرۆژەکان 
هۆشیار کاکەیی، سەرۆک 
رەعد ساڵحی، ئەندام 
نەشئەت شاهۆز، ئەندام
 
لیژنەی کشتوکاڵ 
عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆک
زاهر عاسی، ئەندام
رەعەد ساڵحی، ئەندام
 
لیژنەی دەستپاکی
ئێنجیل زیبا، سەرۆک 
زاهر عاسی، ئەندام
نەشئەت شاهۆز، ئەندام
 
لیژنەی تەندروستی
هوشیار کاکەیی، سەرۆک
زاهیر عاسی، ئەندام
عەبدوڵلا میر وەیس، ئەندام
 
پێش ئەوەی کۆبوونەوە بکرێت، بەرەی تورکمانی عێراقی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان داوە بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی تورکمان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان بکەن.
 
لە راگەیێندراوەکەدا بەرەی تورکمانی رایگەیاندووە، "شاری کەرکووک رووبەڕووی پێشهاتێکی سیاسیی پێشتر نەکراو دەبێتەوە کە نیگەرانی بۆ سەرجەم لایەنە نیشتمانییەکان دروست دەکات، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەنیازە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکبخات لەپێناو دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکی تورکمانی وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک".
 
لە راگەیێندراوەکەدا بەرەی تورکمانی رەتیدەکاتەوە کەسیان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک بەربژێر کردبێت و دەڵێت، "ئێمە لە بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو پێداگری لە هەڵوێستە نەگۆڕەکانمان لەبارەی ئەم پێشهاتانە دەکەین و روونی دەکەینەوە هیچ کەسایەتییەکمان بۆ پڕکردنەوەی هیچ پۆستێک لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەربژێر نەکردووە. دووپاتی دەکەینەوە ئەم حکومەتە کە بە شێوازێکی نایاسایی پێکهێندراوە، نوێنەرایەتیی ویستی راستەقینەی رۆڵەکانی ئەم پارێزگایە ناکات. ئەنجامەکەش ئەوەیە کە لە رووی یاسایی و سیاسیشەوە رەوایەتی نییە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەی پارتی لە سلێمانی.

نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵکی سلێمانی: بۆ یەک جاریش بێت، پارتی تاقی بکەنەوە

رۆژی دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی لە بارەگای ئەنجوومەنی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوو.