دادگەی سێرت بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە سزای زیندانیکردنی بۆ 18 کەس بڕییەوە

14-10-2021
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن پەکەکە دادگەی سێرت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی سێرت لە باکووری کوردستان، بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە سزای زیندانیکردنی بەسەر 18 کەس دا سەپاند، لەوانە  11 یان بۆ هەتاهەتایی لە زیندان دەمێننەوە. 
 
رۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021 لە سێیەمین دادگەی سزا قورسەکانی سێرت 27 ـەمین دانیشتنی دادگەیی کردنی 18 کەس بەڕێوەچوو کە ماوەی 5 ساڵە بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە دادگەیی دەکران و خرابوونە زیندانەوە. 
 
ئەو 18 کەسە کە 5 ـیان منداڵن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانە، رۆژی 14ی تەممووزی 2016 دوای هێرشێک بۆ سەر سەربازگەی رۆژهەڵات سەر بە سێیەمین فەرماندەیی کۆماندۆ و بازگەی پۆلیسی جمهوورییەت لە سنووری پارێزگای سێرت دەستگیرکرابوون و بە تۆمەتی "ئەندامێتی پەکەکە" و "تێکدانی یەکپارچەیی و یەکێتی دەوڵەت" دادگەیی دەکران. 
 
دادگەی سێرت دوای وەرگرتنی گوتەی تۆمەتبارەکان سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ 11 لە تۆمەتبارەکان بڕییەوە بە ناوەکانی، "عەلی کایائاڵپ، بەرزان کایا، جەمال چەکمەن، ئەمروڵڵا کۆرکماز، فەرهاد شاهین ئەریڵماز، محەممەد ئەمین ئۆزدەمیر، مستەفا کڵچئاسڵان، موشەرەف ئوڵو، شارڤان پۆڵات، شێخموش ئاکدۆغان و یوسف ئاجار". 
 
شاهین کایا بە 24 ساڵ زیندانیکردن و بژاردنی 240 هەزار لیرە و عوسمان ئیپەک بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزا درا. 
 
بە بڕیاری دادگە سزای زیندانیکردن بۆ 5 کەسی دیکە بڕیاریەوە کە منداڵن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانە. هەریەک لە "ئا.ک."، "م.س.ئو"، "م.گ." و "و.ئۆ" بە 22 ساڵ و منداڵێکی دیکە بە ناوی "م.پ." بە 18 ساڵ و 4 مانگ زیندانیکردن سزادران. 
 
دادگە هەر لەو کەیسەدا بڕیاری بێتاوانی بۆ 4 کەس دەرکرد بە ناوەکانی، "محیەدین ئوڵو، ئەنگین سەڤیل، محەممەد جان کونیچ و حەسەن تونچ" کە لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی رووداوەکانی ئەمڕۆ.

گوتەبێژی سوودانی بۆ رووداو: لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانی کەرکووک دەکەین

جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک رۆژێکی پڕ لە زەحمەتی و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای عێراق بەڕێکرد، سوپا رێگری لێکردن زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام ئەوان کۆڵیان نەدا، گرژی دروستبوو و ئازاری جووتیاران درا. نوێنەری جووتیارانی کەرکووک دەڵێت، سوپا هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە لەوەی رێگرییان لێ بکات.