خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیێندرا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.


بەپێی خشتەکە، رۆژی هەینی 16ی تشرینی یەکەمی 2020 هەریەکە لە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

رۆژی شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

هەریەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆژی یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی دووشەممە 19ی تشرینی یەکەم مووچە وەردەگرن.

خانەنشینی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم و خانەنشینی شارستانی رۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەم مووچەیان پێدەدرێت.