لەکاتی پەنچەریکردن، تایەی ئۆتۆمبێل بە دووکاندارێکدا دەتەقێتەوە و گیانلەدەستدەدات

 
رووداو دیجیتاڵ

راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، هاووڵاتییەک لەکاتی تێکردنی هەوا، تایەی ئۆتۆمبێلێکی پێدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
لە راگەیێندراوی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، لەکاتی پەنجەریکردن و تێکردنی هەوا، تایەی ئۆتۆمبێلێک بە دووکاندارێکی رۆنگۆڕدا دەتەقێتەوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گیانی لەدەستدا.
 
ئەو هاووڵاتییە کە لە نەتەوەی عەرەبە، ناوی عەمار کامیل مەنسورە و ساڵی 1971 لەدایکبووە. بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.