نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکەن
رووداو - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم كرد. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پرۆسه‌ى سياسى عێراق له‌سه‌ر هه‌ر سێ بنه‌ماى "هاوبه‌شى، يه‌كسانى و سازان" به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم له نوێنه‌رانى فراكسيۆنه‌كانى ئه‌حرار، سائیروون، وه‌ته‌نييه،قه‌رار، عه‌ره‌بييه، نه‌سر، حيكمه و به‌ره‌ى حيوار پێكهاتبوو.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە، پارتیی دیموكراتی كوردستان خوازياره له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مايه و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارييه‌كی كارا و به‌هێز له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم كرد. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پرۆسه‌ى سياسى عێراق له‌سه‌ر هه‌ر سێ بنه‌ماى "هاوبه‌شى، يه‌كسانى و سازان" به‌ڕێوه‌بچێت.
شاندی باڵای هاوپه‌یمانیی چاکسازی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم له نوێنه‌رانى فراكسيۆنه‌كانى ئه‌حرار، سائیروون، وه‌ته‌نييه،قه‌رار، عه‌ره‌بييه، نه‌سر، حيكمه و به‌ره‌ى حيوار پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، شانده‌كه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتیی دیموكراتی كوردستانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی كردووە. هه‌روه‌ها باسيان له رۆڵى پێشه‌نگانه‌ى پارتی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد، ئاماده‌يى و به‌شداريى به‌هێزى پارتیی دیموکراتی کوردستانیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به گرنگ و له به‌رژه‌وه‌نديى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له قه‌ڵه‌مدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له قۆناخی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون پرۆسه‌ى سياسى له‌سه‌ر هه‌رسێ بنه‌ماى "هاوبه‌شى، يه‌كسانى و سازان" به‌ڕێوه‌بچێت و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن. هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو هه‌وڵی جیدی بۆ پێشخستنى عێراق له هه‌موو روويیه‌كه‌وه بده‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاريى هاووڵاتيیان له سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و دابينكردنى خۆشگوزه‌رانی بكرێت.نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردووەتەوە، پارتیی دیموكراتی كوردستان خوازياره له‌سه‌ر ئه‌و سێ بنه‌مايه و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شدارييه‌كی كارا و به‌هێز له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكات به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.