نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی مەولوودەوە: هیوادارم پابەندی فەرمایشتە باڵاکانی بین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی مەولوود لە موسڵمانان دەکات و هیوا دەخوازێت، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و "ببێته هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به رێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته باڵاکانییه‌وه."
رۆژی شەممە، 14ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان کوردستان لە یادی مەولوود دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "له یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامدا (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم."
سبەی یەکشەممە، 15ـی ئەیلوول کە دەکاتە 12ـی رەبیعی یەکەم ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام محەممەدە (د.خ.).
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته باڵاکانییه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە، "هەروەها جه‌خت له پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه."