سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی مەولوود پەیامێکی بڵاوکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی مەولوودەوە، رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د. خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلوولی 2024 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.
سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "لە خودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە."
بەپێی رۆژژمێری کۆچی، 12ـی ڕەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک بەبڕوای بەشێکی زۆر لە زانایان ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلامی تێدا لەدایکبووە، بۆیە ئەو رۆژە لەلای موسڵمانان رۆژێکی پیرۆزە و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بە شێوازی جیاواز یادی دەکرێتەوە.