رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی مەولوودەوە، رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر موحەممەد (د. خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلوولی 2024 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.
سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "لە خودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە."
بەپێی رۆژژمێری کۆچی، 12ـی ڕەبیعی ئەوەلی هەموو ساڵێک بەبڕوای بەشێکی زۆر لە زانایان ئەو رۆژەیە کە پێغەمبەری ئیسلامی تێدا لەدایکبووە، بۆیە ئەو رۆژە لەلای موسڵمانان رۆژێکی پیرۆزە و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە بە شێوازی جیاواز یادی دەکرێتەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە بۆنەی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەدولمستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.
والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ