رووداو دیجیتاڵ
چیای ئاسۆس لە سنووری گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت بۆردوومانکرا.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 03:10ـی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگیی بۆردوومانی ناوچەیەکی چیای ئاسۆسی لە سنووری گوندی گەڵاڵە کردووە."
گوتیشی: "بەوپێیەی لە رابردوو تەنیا فڕۆکەی جەنگیی تورکیا بۆردوومانی ئەم ناوچانەی کردووەو بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر بۆردوومانەکەی ئەمڕۆش فڕۆکەی تورکیی بووە و هیچ زیانێکی نەبووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە "رەبیەیەکی کۆنی حکومەتی بەعس بووە و هیچ کەسێکی لێنەبووە و نازانرێت بۆچی لەو شوێنە چۆڵە دراوە."
چوارەم جارە لەم مانگەدا چیای ئاسۆس بۆردوومان بکرێت، رۆژی 2ـی ئەم مانگە، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە ماوەی چەند کاژێرێکدا سێ جار چیای ئاسۆسیان بۆردوومان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ