بەرپرسێکی کۆمیسیۆن بۆ رووداو: ئەم هەفتەیە بۆ پەسندکردنی بەربژێرەکان کۆدەبینەوە

14-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی بەربژێرەکانی پەرلەمانی کوردستان.
 
رۆژی شەممە 14-09-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەم زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت.
 
18ـی مانگی 10ـی ئەم ساڵ، دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و 20ـی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی.
 
بەگوتەی سەرۆکی تیمیی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، "دوای پەسندکردنی ناوی بەربژێرەکان، رۆژێک دواتر بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات".
 
کاژێر 6ی ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو پرۆسەی گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێرڤەری سەرەکی لە بەغدا تاقیکرایەوە، ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوون لە توانای گواستنەوەکە و چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەک ئەگەر رووبدات.
  
مانگی رابردوو کۆمیسیۆن سێ جار ئامێرەکانی دەنگدانی لە 181 وێستگەی دەنگدانی هەرێمی کوردستان تاقیکردەوە.
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 1431 بنکەی دەنگدان دەبن، 1266ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165ـیان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، پارت و هاوپەیمانیێتییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".