نێچیرڤان بارزانى دەچێتە دهۆک؛ ژمارەیەک کۆبوونەوە دەکات

14-09-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە دهۆک؛ لە نمایشی تایبەتی 'شانۆگەریی داستانى کوردستان' بەشداری دەکات و پاشان ژمارەیەک کۆبوونەوە دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کادر و بەرپرسانی پارتەکەی، هەروەها بەرپرسانی ئیداری لە سنووری پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە.
  
ئەحمەد مشتەختى، یەکێک لە سەرپەرشتیارانى 'شانۆگەریى داستانى کوردستان' بە رووداوی راگەیاند، سەرۆکى هەرێمی کوردستان وەکو بینەرێکی شانۆیەکە بەشدار دەبێت.
 
کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆ شەممە، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک شانۆگەرییەکە نمایش دەکرێت.
 
ئەحمەد مشتەختى دەڵێت، ئەمڕۆ تایبەتە بە نمایش بۆ لاوان و قوتابیان، زیاتر لە 500 قوتابى و لاوى پارێزگای دهۆک ئامادە دەبن.
 
زیاتر لە ساڵێکە لە لایەن گرووپێکی 200 کەسی لە هونەرمەندانی دهۆک و کوردستان ئامادەکاری بۆ شانۆگەریى داستانى کوردستان دەکرێت و رۆژی 11-9-2024 بۆ یەکەمجار، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی نمایش کرا.
 
لە 15 تاوەکو 17ـی مانگ نمایشی شانۆگەرییەکە دەبێتە گشتی و هەموو کەسێک دەتوانێت ئامادەی نمایشەکە بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕێکی وانی باکووری کوردستان.

گرانیی کاڵا بازاڕی دووکاندارانی پارێزگای وانی لاواز کردووە

ئەمین ئاری، سەرۆکی کۆمەڵەی بازاڕەکانی گەڕەک دەڵێت: "بەداخەوە ئابووری نەماوە. پێشتر یەک کەس کاری دەکرد دەیتوانی 20 کەس بەخێوبکات، بەڵام ئێستا 20 کەس کار دەکەن و ناتوانن کەس بەخێوبکەن. کاسبکاران و خەڵک قوربانین. خەڵک هێزی کڕینی نەماوە".