لە زاخۆ کەسێک بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک تونێلی زاخۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەشیر یووسف، لە راگەیاندنی ھاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای تایبەت لە جۆری کۆرۆلا و پیکئاپێک روویداوە و بەداخەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندابوون."
 
ئەمیر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ھەردوو بریندارەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."