کارکردن لە پڕۆژەی رێگەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە

رووداو - دهۆک 

سەرەڕایی قەیرانی دارایی کارکردن لە پڕۆژەی رێگەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە. 

بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی پارێزگای دهۆک سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام لە کارەکانی بەردەوامە و ئەمساڵ حەوت پڕۆژەی گرنگی تەواو کردووە.

ئێستا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کار لەسەر پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی دەکات، کە تایبەتە بە رێگەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل و لە 39%ـی پڕۆژەکەش تەواو بووە. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن