رێبوار تەها: جیاوازیی نەتەوایەتی لە کەرکووک ناهێڵین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێبوار تەها لە دادگەى کەرکووک وەک پارێزگارى نوێى شارەکە سوێندى یاسایى خوارد و رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە شتێک نەماوە بە ناوى جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکانى کەرکووک.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئابی 2024، رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "هەموومان یەک رێگەمان هەیە و بە یەک هەنگاو کار بۆ پێشخستنی کەرکووک دەکەین".
 
گوتیشى، "لە ئەمڕۆوە شتێک نەماوە بەناوى جیاوازیی نەتەوایەتی؛ هەموومان یەکین و یەک رێگەمان هەیە و یەک هەنگاو دەنێین، لەپێناوى پێشخستنى شارى کەرکووک و بۆ چەسپاندنى پێکەوەژیانێک لەپێناو ئاییندەیەکی گەش و سەقامگیر بۆ سەرجەم دانیشتووانى شارەکە".
 
پارێزگارى نوێی کەرکووک ئاماژەى بەوە کرد "پێویستە کورد، عەرەب، تورکمان و هەموو پێکهاتە و ئایینەکان تەنیا یەک ناسنامەیان هەبێت؛ ئەویش ناسنامەی کەرکووکی بوونە، جیاوازى ناکەین و ئەوەشى جیاوازیمان لەگەڵ بکات ئێمە هەر جیاوازى ناکەین لەگەڵیدا؛ تاوەکو بڕواى پێدەهێنین کە شتێک نەماوە بەناوى جیاوازی."
 
بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، شەوی 10ـی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک دەبەیەکی ئاو فڕێدەدات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رۆژانە زیاتر لە 1000 تۆن پلاستیک و دەبەی ئاو لە هەرێمی کوردستان فڕێدەدرێن

لە هەر شارێکی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی رێستۆرانت، کافێ و شوێنە گشتییەکان کاتێک کەسێک دادەنیشێت، یەکەم شت دەبەیەکی پلاستیکیی ئاو لەبەردەمی دادەنرێت، ئەمە بووەتە دیاردە و بەشێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی پاشماوەی پلاستیکی