رووداو دیجیتاڵ
دەروازەی زێت بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەی گەیشتن بەو دەروازەیە دادەخرێت. سەرپەرشتیاری دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "داخستنەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ دەبێت".
رۆژی چوارشەممە 14ی ئابی 2024، جیهاد بەرگاری، سەرپەرشتیاری دەروازەی زێت لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەکەوە سبەی پێنجشەممە دەروازەکە دادەخرێت".
بە گوتەی سەرپەرشتیاری گشتیی دەروازەکە، "لەنێوان قهزای رووبارووک تاوەکو دهگاته سنووری زێت لەنێو باکووری کوردستاندا رێگەکە نۆژەندەکەنەوە. بۆیە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە دەروازەکە یەک رۆژ دادەخرێ و رۆژی دواتر دەکرێتەوە".
بەشی راگەیاندنی دەروازەکەیش دەڵێت، "ههموو جۆره هاتووچۆ و جموجووڵێکی گهشتیاری و بازرگانی لهو سنوورەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەکە رادهگیرێت و لە رۆژی ههینی 16-8-2024 سنوورهکه دهکرێتهوه و هاتووچۆ ئاسایی دهبێتهوه".
رۆژی 10ی ئایاری 2023، دەروازەی سنووری زێت کە دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان و تورکیادا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ