رووداو-کەرکووک
بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک، مۆڵەتی کارکردنی قەپانی کێشی بارهەڵگر لە رێگەکانی دەرەوەی کەرکووک هەڵوەشایەوە و دەبێ تەواوی قەپانەکان لابدرێن.
دلێر زێدان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەسەر بنەمای بڕیاری دادگە و دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عێراق، ئەو مۆڵەتی کارکردنەی دراوەتە قەپانەکانی کێش، هەڵدەوەشێنەوە".
ئەو بڕیارە پێشتر ناڕەزایەتیی زۆری شۆفێرانی بارهەڵگری لێکەوتبووەوە. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، سەرجەم قەپانەکان هەڵدەگیرێن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک باسی لەوە کرد، "ئیدارەی پێشووی کەرکووک رێگربوون لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراو، توانیمان بڕیارەکە جێبەجێ بکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ