لە شارۆچکەیەکی ئامەدەوە بیبەر هەناردەی ئەورووپا دەکرێ

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
بیبەری ئامەد دەنێردرێتە ئەورووپا
بیبەری ئامەد دەنێردرێتە ئەورووپا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێستا وەرزی چنینەوەی بیبەری ناوچەی چەرمیکی ئامەدە، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی لە ناوخۆدا دابەشدەکرێ، هەفتانە زیاتر لە 200 کیلۆشی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
 
"ساڵ دوای ساڵ خواست لەسەر ئەو بیبەرە زیاتر دەبێت." ئەمە گوتەی ئادەم کاراتاش، قایمقامی چەرمیک-ـە و هەروەها دەڵێت: "وەبەرهێنەرانمان ساڵانە رووبەری زیاتر بۆ چاندنی ئەم جۆرە بیبەرە تەرخان دەکەن. ئەم ساڵ لە رووبەرێکی نزیکەی 400 دۆنمیدا ئەم بیبەرە چێندراوە. نزیکەی هەزار و 600 تۆن بەرهەممان هەیە".
 
بیبەری چەرمیک لە کێڵگەکانەوە بۆ نێو ئامەد دەگوازرێتەوە. بەشێکی بەسەر خواردنگەکاندا دابەش دەکرێت و کەبابی جۆری تاراکی پێ بەتامتر دەکرێت. سرووشتی ئەو جۆرە کەبابە وایە کە بیبەرەکە پێکهێنەرێکی سەرەکییەتی.
 
هەفتانە 200 بۆ 250 کیلۆ بیبەری چەرمیک دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات. محەممەد دوڕان، وەبەرهێنەرە لەوبارەیەوە گوتی: "لە دەرەوەی وڵاتیشەوە داواکاریمان هەیە و بۆیان دەنێرین. ناردوومانەتە ئەڵمانیا، هەروەها کارگۆمان بۆ سویسراش هەیە. گەشتیاران لەگەڵ خۆیان دەیبەن".
 
جومعە چیفتچی، خاوەن فرۆشگەی سەوزە و میوە: "بۆ زۆر لە کڕیارانمان بیبەری چەرمیک لە قوتوو دەکەین و بە کارگۆ دەینێرینە دەرەوەی وڵات. بۆ نموونە، ئێستا کارگۆی ئەڵمانیا و هەنگاریامان لەبەردەستە، لە قوتووی دەکەین و دەینێرین".
 
بیبەری چەرمیک ساڵی 2021 بڕوانامەی براندی لە دەزگەی پاتێنتی تورکیا وەرگرت و بە فەرمی بووە براند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی زێت؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی زێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا 24 کاژێر دادەخرێت

دەروازەی زێت بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەی گەیشتن بەو دەروازەیە دادەخرێت. سەرپەرشتیاری دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "داخستنەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ دەبێت".