نێچیرڤان بارزانی و کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا: هیوادارین پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. نێچیرڤان بارزانی، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا دووپات كرده‌وه‌.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-08-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسووڵی ئەمریکا کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
 
کۆنسووڵی نوێى ئه‌مريكا، "به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە".
 
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه‌ و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت".

 

 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: 
 
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/8/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستێڤ بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌.
 
له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده ‌بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى پێشووى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ويش لاى خۆيه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
 
له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه‌ و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. 
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی زێت؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی زێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا 24 کاژێر دادەخرێت

دەروازەی زێت بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگەی گەیشتن بەو دەروازەیە دادەخرێت. سەرپەرشتیاری دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت، "داخستنەکە تەنیا بۆ یەک رۆژ دەبێت".