لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە باکووری کوردستان 14 کەس بریندار بوون

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان پاسێک وەرگەڕا، بەو هۆیەوە 14 کەس بریندار بوون، سێ لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئاب لە شارۆچکەی ئاکچاداغ لەنزیک گوندی دۆغانڵار روویداوە.
 
پاسێك کە ژمارەیەک سەرنشینی لە بۆدرومی تورکیاوە بۆ شاری وانی باکووری کوردستان دەگواستەوە، بە هۆکارێک کە هێشتا دەستنیشان نەکراوە، لە رێگە دەرچووە و وەرگەڕاوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانی تەندروستیی 112، پۆلیس، ئافاد و بەرگریی شارستانی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا 14 کەس لە سەرنشینانی پاسەکە بریندار بوون، سێ لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە.
 
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی مەڵەتی گوازراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک دەبەیەکی ئاو فڕێدەدات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رۆژانە زیاتر لە 1000 تۆن پلاستیک و دەبەی ئاو لە هەرێمی کوردستان فڕێدەدرێن

لە هەر شارێکی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی رێستۆرانت، کافێ و شوێنە گشتییەکان کاتێک کەسێک دادەنیشێت، یەکەم شت دەبەیەکی پلاستیکیی ئاو لەبەردەمی دادەنرێت، ئەمە بووەتە دیاردە و بەشێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی پاشماوەی پلاستیکی