چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچەی شرنەخ قەدەخە کرا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچە قەدەخە کرا. قەدەخە کردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، ناوچەکانی چیای جودی، بەستا، چیای گابار و چەند ناوچەیەکی دیکە لە سنووری ئەو پارێزگایە وەکو "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆ ئەو ناوچانە قەدەخە کراوە.
 
بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە سبەی پێنجشەممە 15ی ئابەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 29ی ئاب بەردەوام دەبێت.
 
ئەو ناوچانەی بەپێی بڕیاری پارێزگا قەدەخە کراون بریتین لە، "ناوچەی بەستا، چیای جودی و گابار لە سنووری ناوەندی شاری شرنەخ و شارۆچکەکانی جزیر، سلۆپی و باسا و 11 ناوچەی دیکە لە سنووری شارۆچکەکانی ئەلکێ و قلەبان."
 
پارێزگەی شرنەخ رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەکو ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون و داوای لە خەڵکی کردووە، بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
 
سوپای تورکیا لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لەسەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان زیاد کردووە، بەو هۆیەوە قەدەخەی هاتووچۆ و ناوچەی ئەمنیی تایبەت لە ناوچەکەدا رادەگەیێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک دەبەیەکی ئاو فڕێدەدات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رۆژانە زیاتر لە 1000 تۆن پلاستیک و دەبەی ئاو لە هەرێمی کوردستان فڕێدەدرێن

لە هەر شارێکی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی رێستۆرانت، کافێ و شوێنە گشتییەکان کاتێک کەسێک دادەنیشێت، یەکەم شت دەبەیەکی پلاستیکیی ئاو لەبەردەمی دادەنرێت، ئەمە بووەتە دیاردە و بەشێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی پاشماوەی پلاستیکی