بەرپرسیار؛ منداڵێکی 10 ساڵان تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە و پێویستی بە هاوکارییە

14-08-2023
عەدنان رەشید
A+ A-
 

 

رووداو دیجیتاڵ 

سۆلاڤ حەسیب، تەمەنی 10 ساڵە، ماوەی چوار ساڵە تووشی لاوازبوونی ماسوولکە بووە و توانای رۆیشتنی لەدەستداوە. دکتۆر فەرهاد ئەترووشی، پزیشکی سۆلاڤە و دەڵێت: "بە تێپەڕبوونی کات ماسوولکەکانی سۆلاڤ بەرەو لاوازبوون دەچن و ئەگەر هەیە تەواوی ماسوولکەکانی بوەستێت و گیان لەدەست بدات." دەرزیی چارەسەریی بەردەستە و نرخی یەک دەرزیی پێنج هەزار دۆلارە. 
 
رۆژی دووشەممە، 14-08-2023، حەسیب عەبدولقادر، باوکی سۆلاڤ، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، داوای لە هەریەک لە "نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ئیدریس بارزانی" کرد، هاوکاریی کچەکەی بکەن بۆ لە ئەستۆگرتنی خەرجیی چارەسەرەکەی.
 
 
باوکی سۆلاڤ پێشمەرگەیە و کەمدەرامەتە، سەرەرای توانای دارایی سنوورداریی خۆی، تائێستا سێ جار کچەکەی  بۆ چارەسەر بردووەتە دەرەوەی وڵات و دەڵێت، "لە 2020 دوو جار بردوومەتە تورکیا، لە 2016 بردمە هیندستان. لە هەرسێ گەشتەکە زیاتر لە 20 هەزار دۆلارم خەرجکردووە. پزیشک گوتیان، دەبێت کچەکەت چارەسەریی سرووشتی وەربگرێت. لە تۆبزاوا سەنتەرێکی لەوشێوەیە نییە. خۆیشم ئۆتۆمبێلم نییە و ناتوانم بیهێنمە هەولێر".
 
"پێمدەڵێن با حیزبەکەت بۆت بکات"
 
باوکی سۆلاڤ دەڵێت، "بە عەرەبانە کچەکەم دەبەین بۆ قوتابخانە. بێزار بووە و پێمان دەڵێت، 'ئیدی ناخوێنم.' من و دایکی سۆلاڤ نەخۆشین و هاتووچۆپێکردنی قورسە. من تەنیا دەتوانم بژێوی خێزانەکەم دابین بکەم. هانام بۆ چەندین خێرخواز بردووە دەڵێن: بڕۆ با حیزبەکەت بۆت بکات. یان دەڵێن: با باوکی بمرێت ئینجا بۆی دەکەین.
 
"نرخی یەک دەرزی 5 هەزار دۆلارە"
 
دکتۆر فەرهاد ئەترووشی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک، جومگە و ماسوولکە، دڵنیایی دەدات کە چارەسەریی سۆلاڤ شەش مانگ پێش ئێستا لە ئەمریکا و ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە و ئێستا بە شێوەی دەرزیی دەتوانرێت داوا بکرێت،" بەڵام نرخی زۆر گرانە، هەر دەرزییەک بە پێنج هەزار دۆلارە، ژمارەی دەرزییەکەش لەسەر باشبوونی نەخۆشەکە دەوەستێت".
 
 
دکتۆر فەرهاد ئەترووشی دەڵێت، "رۆژ دوای رۆژ تەندروستیی خراپتر دەبێت، ئەگەر هەیە ماسوولکەی هەناسەشی بگرێت و بمرێت. نەخۆشییەکە بۆماوەییە و زیاتر تووشی کوڕ دەبێت. ئێستا دەرزیی چارەسەری لاوازبوونی ماسوولکە  لە دوو سەنتەری ئەمریکا و ئەڵمانیا بەردەستە و رێژەی سەرکەوتنی مسۆگەرە. پێش پێدانی ئەو دەرزییە بە سۆلاڤ، دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت و پێویست ناکات سۆلاڤ بچێتە ئەوێ، دەتوانرێت دەرزییەکە داوا بکرێت."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".