خانەنشینێک لەبەردەم بانکی قەڵا لە هەولێر گیانی لەدەستدا

14-08-2022
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 05:00ی بەیانیی ئەمڕۆ خانەنشینێک چووەتە بانکی قەڵا بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی و لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەردەم بانکەکە گیانی لەدەستداوە، بە گوتەی بەڕێوەبەری بانکەکە "ئەو خانەنشینە نەخۆشیی دڵی هەبووە و پێشتر قەستەرە و باڵۆنی بۆ کراوە."
 
شیرین ئەحمەد رۆژبەیانی، بەڕێوەبەری بانکی قەڵا بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسە پێش دەستپێکردنی دەوام گیانی لەدەستداوە، دەوامی بانک هەشتی بەیانییە، بەڵام ئەو رۆژانەی مووچەی خانەنشینی دابەشدەکەین کاژێر 07:00 دەواممان دەستپێدەکات."
 
بەڕێوەبەری بانکی قەڵا ئاماژەی بەوە کرد، "پاسەوانەکان پێیان گوتم، نزیکەی کاژێر 05:15 خولەکی بەیانی خانەنشینێک بەناوی مەسعود مەلا شاکر لەبەردەم بانکەکە بەربووەتەوە و دوای ئەوەی گەیاندوویانەتە بنکەی تەندروستی، گیانی لەدەستداوە، دواتر کە لێمانکۆڵییەوە، دەرکەوت نەخۆشیی دڵی هەبووە."
 
لەبارەی چۆنێتیی رووداوەکەش شیرین ئەحمەد رۆژبەیانی گوتی، "کاتێک پاسەوانەکان دەچنە دەرەوە، دەبینن پێنج خانەنشین لەبەردەم بانکەکە ئامادەبوون، کە کورسییان بۆ دەبەن ئەو خانەنشینە بەردەبێتەوە و بەپەلە دەیگەیێننە نەخۆشخانەیەکی نزیک بانکەکە."
 
بە گوتەی شیرین رۆژبەیانی، "ئەوە یەکەم رووداوی گیانلەدەستدانە لەبەردەم بانکەکەیان روودەدات، بەڵام لەکاتی دەوامدا نەبووە." بەڕێوەبەری بانکی قەڵا ئەوەیشی خستەڕوو، "ئێمە هەموو پێداویستییەکمان بۆ خانەنشینان دابینکردووە و کەپرمان بۆ دروستکردوون و کورسییان بۆ دادەنێین و ئاویان بۆ دابین دەکەین، بۆئەوەی لە ماوەی نۆرەکەیان ماندوو نەبن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق بە مەرج مووچەى هێزە ئەمنییەکانى ناردووە

بەگوێرەى بڕیارى ناردنى مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، هەر تێبینییەک لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکە هەبێت، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکات. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو تێبینییانە چارەسەر نەکرێن، بۆ مانگى داهاتوو کێشە دروست دەبێتەوە."