شوان رابەر: کۆمەڵی دادگەری نەگەیشتووەتە ئەو بۆچوونەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت

14-08-2022
گۆڤەند مستەفا
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایدەگەیێنێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوەدا نییە پەرلەمان هەڵوەشێتەوە. ئەوانیش وەکو کۆمەڵی دادگەریش نەگەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی کە هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، وەکو پرەنسیپیش لەگەڵ ئەودان حیزبەکان زەمینە بڕەخسێنن و دەست بە گفتوگۆ بکەن و عێراق لەو تەنگژەیە رزگار بکەن، بە مەرجێک هەرێمی کوردستان رۆڵی تێدا هەبێت و پەراوێز نەخرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-08-2022، شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان، میوانی بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 8ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات.
 
هەر ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاشان سەردانی بارەگای کۆمەڵی دادگەری کرد و لەگەڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریش کۆبووەوە.
 
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی هادی عامری بۆ لای کۆمەڵی دادگەری، شوان رابەر گوتی: "ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە قەیراناوی و ئەنقەستە، دەتوانین بڵێین خەڵکێک لە ناوخۆی عێراق و خەڵکێکیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەوانەیە وایان پێباش بێت و وایان پێخۆش بێت، هادی عامرییش وەکو یەکێک لەو سەرکردانەی کە هەست بە بەرپرسیاریێتی دەکات یان پێی باش بووە بارودۆخی عێراق چیدی بەو شێوەیە نەگوزەرێ، دیارە هەوڵێکی دیپلۆماسی دەستپێکردووە. هاتووە بۆ ئەوەی زەمینەسازییەک لە عێراق بڕەخسێندرێت، کەشوهەوایەکی لەبار دروست ببێت و دەست بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی بکرێت، هەڵبەتە بۆ ئەمەش پێویستیان بە هەرێمی کوردستان و حیزبە کوردستانییەکانە بەو پێیەی تاکە هەرێمە لە عێراق و پێویستە پێشوەختە رای وەربگیرێت".
 
سەبارەت بەوەی هادی عامری لەو سەردانەیدا بۆ لای کۆمەڵی دادگەری هیچ داوایەکی هەبووە، شوان رابەر دەڵێت: "نەک ئێستا لە داهاتووشدا هادی عامری و هەر کەسێکی دیکە لەسەر ئاستی کەس، حیزب و وڵاتان ئەگەر هەر داوایەکیان لە کۆمەڵی دادگەری هەبێت، کۆمەڵی دادگەری ئەگەر ئەو داوایە بە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و بە تایبەتیش هەرێمی کوردستان نەشکێتەوە، ناچێتە ژێرباری".
 
سەبارەت بە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری گوتی: "چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە هادی عامری بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییە، لەگەڵ ئەوەدا نییە پەرلەمان هەڵوەشێتەوە، بەڵکو لە دوایین لێدوانیاندا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێویستە حەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ ئەوەی دەستبەکارەکانی خۆیان بکەنەوە".
 
شوان رابەر ئاماژەی بە چەند سیناریۆ و بژارەیەک بۆ ئەو دۆخەی ئێستای عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا، "هەڵوەشانەوەی پەرلەمان یەکێک لە سیناریۆکانە، یەکێکی دیکە مانەوەی کازمییە، یان پێکهێنانی حکومەتە کە سەدر قسەی تێدا هەبێت، بژارەیەکی دیکە ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت".
 
لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەریش، شوان رابەر دەڵێت: "ئێمە وەکو کۆمەڵ چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵامان کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە سیاسییانە، تاوەکو ئێستا هەڵوێستی خۆمان لە میدیاوە رانەگەیاندووە، نەگەیشتینە ئەو رایەی کە هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، بەڵام ئەو پرسە پەیتا پەیتا وا گەرم دەبێت، جا هەر بژارەیەک لەو بژارانە لە بەرژەوەندیی عێراق بێت بە تایبەتی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان، ئێمە پشتگیری لێدەکەین".
 
شوان رابەر گوتیشی: "وەکو پرەنسیپ لەگەڵ ئەوەین حیزبەکان زەمینە بڕەخسێنن و دەست بە گفتوگۆ بکەن و عێراق لەو تەنگژەیە رزگار بکەن، بە مەرجێک هەرێمی کوردستان رۆڵی تێدا هەبێت و پەراوێز نەخرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی شاری دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

8 کریستیان لەسەر کورسییەکەى کۆتاى دهۆک لە پەرلەمانی کوردستان رکابەری دەکەن

8 بەربژێرى کریستیان بۆ رکابەرى لەسەر تاکە کورسییەکەی کۆتاى ئەو پێکهاتەیە لە دهۆک ناوى خۆیان تۆمار کردووە. 6 بەربژێرى دیکە لەو پارێزگایە وەکو سەربەخۆ بۆ کورسیى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.