لە خەلیفان لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکە برینداربوون

 
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر رێگەی خەلیفان - سپیلک، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئابی 2022، کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە کاژێر 02:30ـی ئەمڕۆ روویداوە، لە ئەنجامدا ئافرەتێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
 
کاروان شێرزاد ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان شکانیان هەبووە و رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون.
 
بەگوێرەی نوێترین ئامار کە بڵاوکراتەوە، لە یەک هەفتەدا و لە رێککەوتی 5 بۆ 11ـی ئابی 2022، لە هەرێمی کوردستان 67 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 18 لە پارێزگای هەولێر، 13 لە پارێزگای سلێمانی، هەشت لە پارێزگای دهۆک، دوو لە پارێ