زیاتر لە 100 دادوەر داوا دەکەن سزاکەی سەر زارا محەممەدی هەڵبووەشێندرێتەوە

14-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن زارا محەممەدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 100 پارێزەر و شارەزای یاسایی بەشە جیاوازەکانی کوردستان داوا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ دەکەن، بڕیاری سەپاندنی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە سنە ئیدانە بکەن و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سزاکە بدەن.
 
ئەو پارێزەرانەی کوردستان نامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و سەرکۆنەی سەپاندنی سزاکە بەسەر زارادا دەکەن. نامەکەیشیان ئاراستەی ناوەند و لیژنە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ کردووە و تێیدا داوادەکەن، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ سەرنجی زیاتر بخەنەسەر پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی نێو ئێران.
 
زارا محەممەدی، چالاکڤانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردییە، زیاتر لە 10 ساڵە منداڵان فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات. بەهۆی ئەو چالاکییانەی لە مانگی 5ـی 2019 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر رادەستی ئیتلاعات کرا. دوای زیاتر لە شەش مانگ، لە مانگی 12ـی 2019 بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەن ئازادکرا. 
 
ئەو پارێزەر و شارەزایانەی نامەکەیان واژۆ کردووە دەڵێن، ئێران زۆربەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤی واژۆکردووە، "بەڵام بە کردەوە ئەو پەیماننامانە پێشێل دەکات، بۆیە داوا دەکەن کە گوشار بخرێتەسەر تاران تاوەکو پابەندی ئەو پەیماننامانە بێت".

زارا لەبارەی تۆمەتەکانی کە ئاراستەی کرابوون، لە ڤیدیۆیەکدا روونکردنەوەی دا و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار راستگۆیانە بڵێن کە تاوانی ئەو فێرکردنی زمانی دایکە، ئەوا "تاوانێکی پیرۆزە و من قبووڵمە". 
 
دادوەر، پارێزەر و مافناسانی کورد داواشدەکەن، گوشار بخرێتەسەر تاران تاوەکو سزای زیندانی زارا محەممەدی هەڵبووەشێنێتەوە و رێگە بە جێبەجێکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک لەنێو پێکهاتە نەتەوەییەکان بدات. ئەوان هەروەها داوا دەکەن کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئیدانەی گوشارخستنەسەر چالاکڤانانی پێکهاتە نەتەوەییەکان و ئەشکەنجەدان و تۆمەت خستنەپاڵیان بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر

کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر: 20 هاووڵاتیمان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ئازاد کران

سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، دوای هەوڵ و بەدواداچوونیان و رەزامەندیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، 20 زیندانیکراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان ئازاد کران. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت، 13یان حوکم درابوون