رووداو - سلێمانی
مەریوان مەلاحەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت "تیمەکەیان سبەی تەنها بۆ ئامادەکردنی دەرخستەی چۆنییەتی نۆژەنکردنەوە و بڕی ئەو پارەیەی پێویستە دەچنە دەربەندیخان، لە رۆژی شەممەی داهاتووشەوە سەرباری پشووی جەژن، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی".
ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەو وێنەیەی تونێلی دەربەندیخان کە چاڵێکی تێدایە کۆنە و هی وەرزی زستانە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە پێشتر چاککراوەتەوە بەڵام ئێستاش ئەو شوێنەی بەردەم تونێلەکە گرفتی هاتووچۆی تێدایە بەهۆی ئەوەی ئەو کارەی لە رابردوودا کراوە "سەرەتایی و خێرا" بووە.
لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگەوبانی پارێزگای سلێمانی لە کێشەکانی تونێلەکەی کۆڵیوەتەوە. بەگوتەی رێژەن بورهان "دەرخستەیەک بەبڕی 97 ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە رۆژانە بەرۆکی شۆفێران دەگرن".
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان دەشڵێت "چیتر ئەم گرفتانە بە پرۆژەی بچووک و پڕکردنەوە بە کۆنکرێت و قیرکردنی یەک - دوو چاڵێک و داپۆشینی رەگلە لە سنوورەکەدا چارەسەرناکرێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ