دوای 11 ساڵ برینەکانی کوردانی ئێزدی سیپا شێخ خدر و گرعوزێر ساڕێژنەبوون

رووداو - شنگال

دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی سیپا شێخ خدر و گرعوزێر هێشتا خەڵک قەرەبوونەکراونەتەوە.

مەتینا حامۆ، ژنە کوردێکی ئێزدییە کە 17 کەسی خێزانەکەی لە تەقینەوەکانی 2007 دا کوژراون. ئەو دەڵێت، حکومەتی عێراق خۆی لە ئێمە نەکردە خاوەن، دواییش داعش خراپتری بەسەر شنگالدا هێنا.

لە 14ی 8ی 2007دا سێ بارهەڵگری لە یەککاتدا لەنێو بازاڕی کۆمەڵگەی گرعوزێر و سیبا شێخ خدر تەقینەوە، 330 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 700 کەسی دیکەش برینداربوون.