هێزی تایبەتی پاراستنی ئەمریکا: لە رووداوەکەی پێنسلڤانیادا هاووڵاتییەک کوژراوە و دوو هاووڵاتی دیکەش بە سەختی برینداربوون

14-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێزی تایبەتی پاراستنی ئەمریکا دەڵێت، لە رووداوی تەقەکردنەکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپدا هاووڵاتییەک کوژراوە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
 
نزیکەی دوو کاژێر دوای رووداوی تەقەکردنەکە، ئەنتۆنی گوگلیامی، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە هێزی تایبەتی پاراستنی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دەوروبەری کاژێر 6:15ی رۆژی 13-7-2024 (بە کاتی پێنسلڤانیا) (کاژێر 1:15ی بەرەبەیانی رۆژی 14-7-2024 بە کاتی هەولێر) تەقەکەرێک لە ناوچەیەکەوە کە بەسەر شوێنی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپدا دەیڕوانی چەند گوللەیەکی بە ئاراستەی ئەو سەکۆیە تەقاند کە ترەمپ لەسەری وەستابوو و گوتاری لێیەوە پێشکێش دەکرد.
 
ئەنتۆنی گوگلیامی دەڵێت، هێزی تایبەتی پاراستنی ئەمریکا تەقەکەرەکەیان کوشت و هەر زووش رێکاری پاراستنیان گرتەبەر.
 
گوگلیامی ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا یەکێک لە بەشداربووانی بانگەشەکە کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
 
دۆناڵد ترەمپیش لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دۆخی خۆی قسەی کرد و گوتی، لە رووداوەکەدا گوللەیەک بەر بەشی سەرەوەی گوێی راستی کەوتووە و خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی گەنجەکە کە دزیی لە باوکی کردووە

پۆلیسی هەولێر: کوڕێک دەستگیر کرا 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوکی، گەنجێکیان دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، گەنجەکە تەواوی پارەکەی لە قوماری ئەلیکترۆنیدا دۆڕاندووە