چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی: تەقەکەرەکە لەسەر باڵەخانەیەکەوە تەقەی لە ترەمپ کردووە

14-07-2024
عەلی زەڵمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ لە دەرەوەی شوێنی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەوە تەقەی لێکراوە و زانیارییە سەرەتاییەکانیش باس لەوە دەکەن، تەقەکەرەکە نیشانشکێنی پێبووە.
 
لێکۆڵینەوە لە تەقەکردنەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەردەوامە و سێ سەرچاوەی ئەمنی دەڵێن، ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە تەقەکەرەکە لە دەرەوەی ئەو شوێنەوە تەقەی کردووە کە دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەبردووە.
 
دووان لەو سەرچاوانە زانیاریی زیاتریان دا و رایانگەیاند، تەقەکەرەکە لە سەر بانێک نزیک لە شوێنی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەکە بووە.
 
چەند سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنیش ئاماژەیان بەوە کرد، تەقەکەرەکە نیشانەشکێنی پێبووە.
 
بەرپرسانی شاری بەتڵەری پێنسلڤانیاش رایانگەیاند، سەرپەرشتیاری تیمی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێی راگەیاندوون کە تەقەکەرەکە لەسەر باڵەخانەیەکی نزیک لە شوێنی بانگەشەکە بووە و لەوێوە تەقەی کردووە.
 
رۆژی شەممە دەوروبەری کاژێر 6:30ی ئێوارە بە کاتی پێنسلڤانیا (1:30ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە کاتی هەولێر) لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا، ئەوەش کاتێك سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو و برینداربوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی گەنجەکە کە دزیی لە باوکی کردووە

پۆلیسی هەولێر: کوڕێک دەستگیر کرا 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوکی، گەنجێکیان دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، گەنجەکە تەواوی پارەکەی لە قوماری ئەلیکترۆنیدا دۆڕاندووە