لە یەک رۆژدا شەش هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکان

14-07-2023
هیدایەت جان
چەند گەنجێک لە زێی گەورە مەلەوانی دەکەن
چەند گەنجێک لە زێی گەورە مەلەوانی دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێنج هاونیشتمانی کەوتنە نێو رووباری خابوور و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆش دەڵیت، "چوار کەسیان لە رووبارەکەدا خنکان و هاونیشتمانییەکەی دیکە لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگارکرا". لە سنووری خەباتیش هاونیشتمانییەکی دیکە لە ئاودا خنکا. هەروەها لە سنووری قەسرۆک لە قەزای شێخان کەسێکی دیکە خنکا. 
 
تەرمی هەر چوار خنکاوەکە لەلایەن بەرگریی شارستانیی زاخۆ هێنراونەتە دەرەوە. رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەر چوار هاونیشتمانییەکە لە چوار شوێنی جیاوازی رووباری خابووردا خنکاون؛ رووداوەکان لە سنووری گوندی چەمسیم و باکرما روویانداوە".
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، دوو لە خنکاوەکان خەڵکی سێمێلن و بۆ گەشتیاری سەردانی زاخۆیان کردبوو و بەهۆی ئەوەی شارەزای رووبارەکە نەبوون، نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بکەن.
 
ئەمە 11یەمین رووداوی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەمساڵ رووبدات و وەکو جەمال هەسن ئاماژەی پێدەدات، "هۆکاری سەرەکی ئەوەیە، هاونیشتمانییان مەلە بە باشی نازانن و شارەزای ئەوە نین کام شوێنی رووبارەکە قووڵە یان لەکوێ ئاوەکە بەخوڕە".
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە زاخۆ بەدەستی کەوتووە، ناسنامەی چوار خنکاوەکە بەم شێوەیە، "نازم ئەحمەد 13 ساڵ، ئاریان یەعقووب 16 ساڵ، ئەحمەد حازم مستەفا 12 ساڵ و کەسێکی تەمەن 18 ساڵ."
 
هەر ئەمڕۆ منداڵیکی 11 ساڵ لە قەزای خەبات خنکا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرهێناوە.
 
هاوکات بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی قەسرۆک لە قەزای شێخان هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی یاسین محەممەد ساڵ کە تەمەنی 41 ساڵ بووە، لە رووباری خازردا خنکا.
 
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاژێر 06:00، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ لە قەزای خەبات خنکا". سەرکەوت کاڕەش گوتی، منداڵەکە خەڵکی گوندی جمکە لە نزیک هەولێر و ئاماژەی بەوەشکرد، "تەرمی لەلایەن تیمەکانمانەوە دەرهێندراوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."