رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی مام رەشان لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج دووکان سووتان.
دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە رووداوی گوت، تەنیا کەلوپەلی دووکانداران سووتاوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. دەشڵێت، هەرزوو ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەرگریی شارستانی، شۆرتی کارەبا هۆکاری رووداوەکە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ