جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

14-07-2022
گۆڤەند مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی ئەو وەزارەتە کۆدەبێتەوە.
 
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-07-2022 دوای گەیشتنی بۆ شاری هەولێر، مارکۆس لۆبانس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە کۆنسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
 
پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و شەڕی داعش و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوو.
 
رۆژی 09-01-2022، کرستینە لامبرێشت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە ياوەريى سەرۆكى ليژنەى بەرگري لە پەرلەمانى ئەڵمانيا و شاندێكى سەربازى و ديپلۆماسی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، هاوکات هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەولێر بەسەركردەوە.
 
دوای سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ هەولێر، حکومەتی ئەڵمانیا پرۆژە بڕیارێکی بۆ مانەوەی هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێشكێشی پەرلەمانی فیدراڵیی وڵاتەکەی کرد و لە 28ی کانوونی دووەمدا پەرلەمانی ئەڵمانیا بەشداریکردنی سەربازیی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ نۆ مانگی دیکە و تاوەکو 31-10-2022 درێژکردەوە.
 
ئەڵمانیا لە ساڵی 2014وە لەوەتەی داعش هێرشی کردە سەر کوردستان، یەکێک بوو لەو وڵاتانەی زۆرترین هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، نزیکەی 100 راوێژکاریان لە هەرێمی کوردستان هەن و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، بەشداریشە لە چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەی هێزەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.