لە نزیک دووبز تەرمی دوو مێرمنداڵ لە زێی بچووک دەدۆزرێنەوە

14-07-2022
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو مێرمنداڵ لەکاتی مەلەوانی لە رووباری زێی بچووک لە قەزای دووبز خنکان و دوای چەند کاژێرێک تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ دۆزرانەوە.
 
سەرحەد فاتیح، ئەندامی تیمی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان لە رێگەی بەلەم و تیمی ژێر ئاوییەوە بەدوای تەرمەکاندا گەڕاون تاوەکو دۆزیویانەتەوە.
 
لەبارەی ناسنامەی دوو مێرمنداڵەکەوە سەرحەد فاتیح گوتی، هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی2002ن، یەكێکیان ناوی غەسان یونس موحسینە کە دانیشتووی موسڵە و بۆ سەردان چووەتە ماڵی مامی و ئەوەی دیکەیشیان ناوی رمێس نایف موحسینە و خەڵکی دووبزە.
 
لەکاتی گەڕان بەدوای دوو تەرمەکە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک لە بەنداوی دووبزەوە ئاوی رووبارەکە گیرایەوە بۆ ئەوەی ئاستی ئاوەکە دابەزێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.