گالەری

14-07-2020
10 Photos

رووداو - AA

ئاژانسی فەرمی تورکیا (ئەنادۆڵ) بڵاویکردووتەوە، دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئارامییان بۆ گەڕاوەتەوە. بەتایبەت کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان بوونەتە لەوەڕگایەکی باش بۆ مەڕوماڵات.

پارێزگای مووش لەڕووی ئاژەڵدارییەوە یەکێکە لە گرنگترین ناوچەکانی تورکیا، ئێستا بەهۆی بوونی سەقامگیری و ئاسایشەوە، هەزاران سەر مەڕ و بزن کوێستانەکانی ئەو پارێزگاییەیان تەنیوە.

مەهمەت ئایدن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی مووش دەڵێت، 325 هەزار وڵاخ و یەک ملیۆن و84 هەزار سەر مەڕ و بزن هەن. "بەهۆی سەقامگیری و ئاسایشەوە مەڕدارەکان ماڵاتەکەیان دەبەنە کوێستانەکان و ئاژەڵدارە کۆچەرەکانی شارەکانی دەورووبەریش بۆ لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان سوود لە کوێستانەکانی مووش دەبینن." 

ساجیت سۆنمەز، یەکێکە لە مەڕدارەکان کە نزیکەی 10 هەزار سەر ئاژەڵی هەیە و باس لەوە دەکات ماوەی 45 رۆژە بۆ لەوەڕاندنی ماڵاتەکەیان هاتوونەتە کوێستان و دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین دەگەڕێنەوە گوندەکەیان.