عەلی باقری بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاستان دەکەین کە کارئاسانی بۆ زیارەتکارانمان دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 14ـی حوزەیران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی حوزەیرانی 2024، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری هەولێر. ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سەردانی بەغدای کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ برهوپێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.
باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له ده‌وازه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پيرۆزه ئايينييه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه، "هه‌روه‌ها ئێرانى به وڵات و دراوسێيهكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد."