كۆمیسیۆن هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان: هیچ كارمەندێكمان نییە
رووداو - هەولێر
گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنو راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێ، تائێستا هیچ فەرمانبەرێكیان بۆ دانەمەزراوە "تەنیا پەرلەمانی كوردستان چوار فەرمانبەری بەشێوەی تەسیب پێداوین".
شیروان زرار، گوتەبێژی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، كە ئەوان وەك كۆمسیۆنە تائێستا هیچ فەرمانبەرێكی خۆیان نییە، كارەكانیان لەلایەن چوار فەرمانبەرە بەڕێوەدەچێت و ئەویش پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی تەنسیب پێیداون، ئەو گوتی "بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانمان داوای 562 فەرمانبەرمان كردوە، ئەو فەرمانبەرانە تەنیا بۆ حاڵەتی ئاسایی و بەڕێوەچوونی كارەكانمان پێویستمان پێینە، نەك كاتی هەڵبژاردن".
گوتەبێژی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، كە بودجەی پێویستیان لەبەردەست نییە بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانیان. ئەو، گوتی "بۆ دامەزراندنی ئۆفیس و كارە سەرەتایەكانمان داوای 1ملیار و 500 ملیۆن دینارمان كردوە".
لە رۆژی23/7/2014 پەرلەمانی كوردستان یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستانی دەرچوواند، لە3/12/2014 ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی ئەو كۆمسیۆنە كە 9 کەسن لە پەرلەمانی كوردستان متمانەیان پێدرا و لە 1/3/2015 بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەكار بوون.