'مامە ڤاندام' ئازاد کرا

هەولێر دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند شێرزاد عەبدولوەهاب ناسراو بە 'مامە ڤاندام'، بە "کەفالەت'' ئازاد کرا.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 14ـی 5ـی 2024) بە رووداوی راگەیاند "دوای دەستگیرکردنی شێرزاد عەبدولوەهاب لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی، دوێنێ ئازاد کراوە."
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، 'مامە ڤاندام' بە دانانی بارمتە کەفالەت ئازاد کراوە و پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی هەواری شارە لە شاری سلێمانی.
 
رۆژی 12ـی ئایاری 2024، شێرزاد عەبدولوەهاب، ناسراو بە 'مامە ڤاندام' سکاڵای لەسەر کاروان (کارەی بەرخەسپی) کە کاراکتەرێکی سۆشیاڵمیدیایە تۆمار کردبوو و دەستگیر کرا؛ کاروانیش سکاڵای لە دژی تۆمار کردەوە و مامە ڤاندامیش دەستگیر کرا.
 
لە داهاتوودا دادگە سکاڵای هەردوولا یەکلا دەکاتەوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "شێرزاد عەبدولوەهاب بەپێی مادە دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە."