پۆلیسی دهۆک: گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە ناحیەی بامەڕنێ گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژرا و تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس، ئەو گەنجە کە ناوی سەعدوڵڵا ئیحسانە و تەمەنی 19 ساڵە، رۆژی دووشەممە، 13-05-2024، لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بەناوی (ا. م. س.)، تەمەن 18 ساڵان، بە چەکی کڵاشینکۆف بریندار کراوە و دواتر لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات."
تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی بامەڕنێوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە.
پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری کوشتنەکەوە ئاشکرا نەکردووە و ئەوەی رووننەکردووەتەوە چەکەکە هی کێ بووە.