ئەنجوومەنی وەزیران بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی کۆدەبێتەوە

14-05-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن ئەنجوومەنی وەزیران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی جێگرەکەی بەڕێوەدەچێت و تێیدا باسی پێشهاتەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق.
 
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی "رێکخستنەوەی دارایی گشتی" لە هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت؛ هاوکات راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەکانی "شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر" گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
 
ئەمساڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی "نیگەرانی"یەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان نەکردووە، ئەویش دوای ئەوەی لە رۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2022ـەوە قوباد تاڵەبانی و لە 22-12-2022ـەوە تیمی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە.
 
8ـی ئەم مانگە دوای زیاتر لە شەش مانگ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری کۆبوونەوە و ئەوەش بووە بناخەیەک بۆ گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، یەکێتی دەیەوێت رێککەوتنی 57٪ بە 43%ـی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە لەنێوان پارێزگاکاندا نەمێنێت و داهاتی نەوت و نێوخۆ هەمووی کۆبکرێتەوە و دابەشبکرێتەوە، ئەوەش یەکێکی مەرجەکانی بووە بۆ گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
 
چاوەڕوانیش دەکرێت رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی پەرلەمانی کوردستانیش کارابکاتەوە و گفتوگۆکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەستپێبکەنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راماڵینی بەفر لە سەر رێگای سەرەکیی زینی وەرتێ لە ناحیەی وەرتێ- قەزای رواندز.

رێگەی زینی وەرتێ کرایەوە و کێلێ بە داخراوی ماوەتەوە

دوای داخستنی بەهۆی بەفرەوە، رێگەی زینێ وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەروازەی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین بە رووی هاتووچۆی شۆفێراندا ئاسایی نەبووەتەوە.