ماکرۆن بۆ رووداو: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر پرسی ناوچەکە تاوتوێ دەکەین

14-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا. وێنە: رووداو
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئیمانوێل ماکرۆن چەند چرکەیەک بەر لە پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی بە ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو بۆ فەرەنسای راگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان "زۆر پرس هەن بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێن... دۆخی عێراق بە گشتی، لەگەڵ هەموو شتێک لە ناوچەکە".
 
سەرۆککۆماری فەرەنسا لە وەڵامی ئاڵا شاڵیدا وای گوت، کە لێی پرسی، "چ پرسێکی گرنگ هەیە لەگەڵ سەرۆک بارزانی باسی بکەن؟". ماکرۆن گوتی، "خۆشحاڵم دەتبینم. مەبەستم ئەوەیە، زۆر پرس هەن بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێن. باوەڕم پێ بکە، دۆخی عێراق بە گشتی، لەگەڵ هەموو شتێک لە ناوچەکە. خۆشحاڵم جارێکی دیکە هاوڕێ باشەکەم [ نێچیرڤان بارزانی] دەبینمەوە".
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-4-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە پێشوازیی لێکرا.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە و نانی نیوەڕۆش پێکەوە دەخۆن.
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی ئیلیزێ و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوو سەرۆک په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هەروەها پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست تاوتوێ دەکەن. 
 
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت، "هەردوو سەرۆک دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ دەکەن و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دووپاتدەکەنەوە".
 
 
کۆشکی ئیلیزێ کە بە چەقی دیپلۆماسیی ئەورووپا دادەنرێت. لە قۆناخێکی هەستیار بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەرگای بۆ میوانێکی گرنگ واڵا دەکرێت.
 
دوای خوانی گەرمی نیوەڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە گەرمەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوانیان تاوتوێ دەکەن. 
 
کەنداڵ نەزان، سەرۆکی پەیمانگەی کورد لە پاریس بە رووداوی گوت: "سەردانەکە لە کاتێکدایە، لەدوای جەنگەکانی غەززە و لوبنان، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت؛ لە سووریا حکومەتێکی نوێ و لە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی هەیە، کە هەردووکیان پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە هەیە".
 
ئەو بەرپرسە فەرەنسییانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن، سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان بە بایەخەوە و وەک سەرکردەیەکی دیاری گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکە، گوێ لە تێڕوانینەکانی نێچیرڤان بارزانی دەگرێت. 
 
رێمی فێراود، سیناتۆری فەرەنسی دەڵێت: "ئەمە دەیسەلمێنێت کە چەقی جوگرافیای سیاسیی کوردستان، هەولێر، زۆر گرنگە و سەرۆک [نێچیرڤان] بارزانی ئەکتەرێکی گرنگ و باوەڕپێکراوە لەم ناوچەیەدا".
 
ئارنۆ ناتاشا، جێگری سەرۆکشارەوانیی پاریس باسی لەوە کرد: "بەم کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆککۆماری فەرەنسا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دڵخۆشم. ئەمە بە واتەی بەهێزکردنی رۆڵ و سەنگی وڵاتەکەتان لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی دێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.