رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه."
ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە زیاتر لە 182 هەزار منداڵ و ژن و پیاوی کورد لە شاڵاوی ئەنفالدا کرانە قوربانی؛ ئەمڕۆ 37 ساڵی بەسەردا تێپەڕی. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا، كه هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گه‌له‌كه‌ماندا ئامادەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "لەم ياده‌دا، بە رێز و شكۆدارييه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەین. دووپاتی دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه." هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت کە حکومەتی فیدراڵی، "بڕیاری دادگەی باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات، کە ئەنفالی وەکو جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی لەوە کردووەتەوە، "هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆ پێشکێش‌کردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئەنفالکراوەکان، دۆزينه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى رووفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە تاوانی ئەنفالدا وەکو جینۆساید."
"قەوارە و ده‌ستكه‌وته‌كانى هەرێمی کوردستان، بەرهەمی قوربانیدانی شەهیدانن. لەم یادەدا، داكۆكى له یەکڕیزی و پێکەوەيى بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانمان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشترى پڕ له دادپەروەری و ئاشتی بۆ گەلى كوردستان، ده‌كه‌ينه‌وه،" ئەمەش بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ