گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ یادی 34 ساڵەی ئەنفال چوونە قەڵای نوگرەسەلمان، چەندین یادگاریی ناخۆشی ئەو رۆژانەیان بیرکەوتەوە و بەشێکیان نەیانتوانی نەگرین.
 
پیاوێکی کەسوکاری ئەنفالکراوان بە رووداوی راگەیاند، چەندین ئەندامی خێزانەکەی ئەنفال کراون، "براکەم ژنی مارەبڕی، پێش گواستنەوەی هەردووکیان پێکەوە زیندەبەچاڵ کران."
 
کۆمەڵکوژیی ئەنفالی کورد لە رێگەی هەشت قۆناخ جێبەجێکرا، قۆناخی یەکەمی لە دۆڵی جافایەتی، لە 23ـی شوباتی 1988دەستی پێکرد، دوایین قۆناخیش لە بادینان لە 25ی ئابی 1988جێبەجێکرا، لە میانی پرۆسەکەدا زیاتر لە چوار هەزار گوند وێران کران و نزیکەی 182 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستدا.
 
قۆناخی شاڵاوەکە لە گەرمیان لە 14ـی نیسانی ساڵی 1988 دەستیپێکرد و ئەو رۆژەش وەکو ساڵیادی ئەو شاڵاوە لە باشووری کوردستان دەستنیشانکراوە و یادی دەکرێتەوە.