سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بە تووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك دەکات و رایدەگەیێنێت، چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت.
جگە لەوەی کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "زۆر به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستيانه"ی کردووە كه كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك، ئاماژەی بەوەش کردووە "هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه و به‌ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته".
هەر لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جیددى ده‌وێت و ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له‌پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت تاوەکو چيتر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت".
دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی 14ی نیسان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر. دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکە لەڕێگەی مووشەکێکەوە کراوە.
لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی دەڵێت "هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم".
هەروەها سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بە تووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشەکانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك دەکات و رایدەگەیێنێت، "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جیددىی ده‌وێت و دەبێت سنوورێكى يه‌كجارييان بۆ دابنرێت".
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەرکەوت هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە".
هەر لەو راگەیێندراوەدا هاتووە، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە".
هەروەها عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقییوون، بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی هەولێری بە "تاوانێکی مەترسیدار" لە مانگێکی پیرۆزدا ناساند.