رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی دەڵێت "هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لەپشت ئەم کارەوەن دەکەم".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە "هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار و ئاشکران بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی".
مەسرور بارزانی هۆشداری دەداتە گرووپە چەکدارەکانی سنووری هەرێمی کوردستان و دەڵێت "هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە. لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قسەی کردووە و دەڵێت "بۆ جەختکردنەوە و دووپاتکردنەوەی هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەش بۆ لێپرسینەوە لەو گرووپە نایاساییانە" بووە. خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکاتەوە کە "ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو، باجی کردەوەکانیان دەدەن".
هاوکات مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆی لەبارەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە باشیک کردووە.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "هەردوولا بە تووندترین شێوە هێرشەکانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد و لەنزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن. لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکان بەردەوامە".
ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، لە باشیک سێ مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازییان کراوە و سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە.
بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی 14ی نیسان هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر. دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانە کراوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەرکەوت هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە".
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ