رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری باشیک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا و حەشدی وەتەنی. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە. دوای هێرشەکەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لە باشیک سێ مووشە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازییان کراون.
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا و حەشدی وەتەنی لە زیلکان لە سنووری شێخان کراون. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێر، لەو هێرشەدا کچێکی عەرەب بەناوی فائیزە مەحموود کە خەڵکی گوندی گوداد سەر بە ناحیەی زیلکان و تەمەنی 12 ساڵە، برینداربووە.

پێشتر سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە سنووری زیلکان کراون.
پەیامنێری رووداو لە دهۆک ئەوەی خستەڕوو، کاژێر 09:10 خولەک چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کراون، تاوەکو ئێستاش نازانرێت زیانە گیانی و ماددیەکان چەندن و ئەوەی روونە ئەوەیە کە ئەو کچە برینداربووە و سێ کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە لەڕووی دەروونییەوە دۆخیان تێکچووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیکەوتوون لە موسڵەوە مووشەکەکان ئاراستە کراون.
هەر سەبارەت بە هێرشەکەی سەر سەربازگەی زلیکان کە هێزەکانی تورکیای تێدا جێگیرکراوە، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەربازگەکە "درایە بەر مووشەک و کەسێکی سڤیل بریندار بووە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ