چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

 
رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند، بەوەش کۆی گشتیی چاکبووەکان گەیشتە 78 کەس. 
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، چاکبوونەوەی ئەو تووشبووانە دوای وەرگرتنی چارەسەر و پشکنینی یەک لە دوای یەک بووە و بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

لە هەولێر 78 کەس چاکبوونەتەوە. لە تەواوی هەرێمی کوردستان 331 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 198 کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

دەقی راگەیێندراوی تەندروستیی هەولێر 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷۸) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٤ی نیسانی ۲٠۲٠