رووداو - سۆران
ژماره‌یه‌ك له تووشبووانی شێرپه‌نجه لە کوردستان له جیاتی ده‌رزی كیمیایی ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌رزشی شاخه‌وانیان كردووته به‌دیل و، ده‌ڵێن دوای پشكنین دەرکەوتووە سوودیان لە شاخەوانی بینیوە.
ئەوان دوو ساڵه مانگانه گه‌شتی شاخه‌وانی رێكده‌خه‌ن، به‌و وه‌رزشه به‌ره‌نگاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه. له‌و گرووپه‌دا 11 كه‌سیان نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه.
فه‌ره‌ح مورادی، خه‌ڵكی سنه‌یه و 26 ساڵه شاخه‌وانه، پزیشكی چاره‌سه‌ری سرووشتی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایه لە سلێمانی. ئه‌و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بەو وه‌رزشه ئاشناده‌كات. فه‌ره‌ح دەڵێت سرووشت و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاكی كوێستانه‌كان به‌دیلن بۆ ده‌رزی كیمیایی.
وه‌رزشەکە سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه، له‌و گرووپه‌دا كورد، عه‌ره‌ب، فارس و تورك هه‌ن.
كوردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان كولتووری شاخه‌وانیان له باشووری كوردستان په‌ره‌پێداوە، ئێستا زیاتر له 60 گرووپی شاخه‌وانی له هه‌رێمی كوردستاندا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ