رووداو دیجیتاڵ
قوڕی بەهەشت، شیرینییەکی براندی تۆمارکراوی پارێزگای کیلیسی باکووری کوردستانە، ئەو شیرینییەی بەشێکی دانەبڕاوی خوانی بەربانگە لە کیلیس.
ئوغور بێکان، وەستای شیرینییە و باسی ئامادەکردنی قوڕی بەهەشت دەکات و دەڵێت، "بۆ ئامادەکردنی قوڕی بەهەشت، سەرەتا دەبێت قادایف لە نێو سینیدا بخرێتە سەر ئاگر. بێگومان لەگەڵ رۆن. دواتر شەکر و فستقی تێدەکرێت و سوور دەکرێتەوە. جا ئەگەر باش دابخرێت، شیلەیەکی بەتامی فستق و شەکر دروستدەبێت".
ساڵی 2018، قوڕی بەهەشت لەلایەن فەرمانگەی براندە خۆراکییەکانی تورکیا وەکو خواردنێکی کولتووریی تایبەت بە کیلیس تۆمارکرا. ئەمە وایکرد ئەو شیرینییە زیاتر بناسرێت.
ئوغور بێکان لەبارەی خواستی خەڵک لەسەر شیرینییەکە باس لەوە دەکات، "لە رەمەزاندا و بەتایبەتی لەدوای بەربانگ خەڵک زۆر ئارەزووی دەکەن، چونکە شیرینییەکی سووکە و لەسەر گەدە قورس نییە. قوڕی بەهەشت ناوێکی سەرنجڕاکێشە و زۆر کەس بەم هۆیەوە دێت و دەیکڕێت".
دوای ئەوەی ئامادە دەکرێت، قەیماخی کیلیس و دارچینی بەسەردا دەکرێت و پێشکێش دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ