رووداو دیجیتاڵ
لاهوور شێخ جەنگی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی "لیستێکی" بەناوی بەرەی گەل لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لاهوور شێخ جەنگی رێکارە پێویستەکانی کۆمیسیۆنی تەواو کردووە و حیزبێکی بەناوی "بەرەی گەل" دروستکردووە، بە هەمان ناو بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
سەرتیپ جەوهەر، کەسایەتیی نزیک لە لاهوور جەنگی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14-3-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە لیستێکمان بەناوی بەرەی گەل دەبێت و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین."
کەسێکی دیکەی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی بە رووداوی گوت "حیزب تەنیا بۆ رێکارەکانی کۆمیسیۆن دروستکراوە، ئێمە تەنیا لیستمان دەبێت و کار بە ناوی حیزبەوە ناکەین."
لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای ناکۆکییەکانی 08ـی تەمووزی 2021 نێو حیزبەکە، لە یەکێتی دوورخرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ