'لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە دهۆک تۆمارکرا'؛ 15 بەربژێری سەربەخۆش لەو پارێزگایە خۆیان تۆمار کردووە

14-03-2024
ناسر عەلی
کارمەندێکی کۆمیسیۆن رێنوێنیی دەنگدەرێک دەکات، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
کارمەندێکی کۆمیسیۆن رێنوێنیی دەنگدەرێک دەکات، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی دهۆک دەڵێت، 15 بەربژێری سەربەخۆ و پێنج لایەنی سیاسی لە دهۆک خۆیان تۆمارکردووە و سەرچاوەیەکیش لە کۆمیسیۆن بە رووداوی گوت، "لەنێو ئەو لیستانەدا ناوی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگیش هەیە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-03-2024، کۆتا وادەی خۆتۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، خالید عەباس، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لقی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا 15 بەربژێری سەربەخۆ و پێنج لایەنی سیاسی لە دهۆک خۆیان بە فەرمی تۆمارکردووە، لەوانەش پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، نەوەی نوێ و چەند لایەنێکی دیکە." 
 
دەربارەی ماوەی خۆتۆمارکردن، سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆن گوتیشی، "ئەمڕۆ کۆتا رۆژە بۆ خۆتۆمارکردن، بەڵام تاوەکو 22 ئەم مانگە دەرگە بۆ لایەنە سیاسییەکان کراوەیە تاوەکو خۆیان تۆماربکەن." 
 
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ناوی بەشێک لە بەربژێرانی سەربەخۆی بۆ رووداو ئاشکراکرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 15 کەس خۆیان تۆمارکردووە و ناوەکانیان بەم شێوەیەن: 
 
- واحید ئیبراهیم، ئاکرێ
- مەسعود محەممەد رەشید، دهۆک 
- عومەر ئەبوبەکر، ئاکرێ
- ئامینە عەبدولعەزیز، ئاکرێ
- موسلح رەجەب، ئاکرێ
- وەلید خالید، ئاکرێ
- سەعید سدیق، ئامێدی 
- عوسمان عەبدولکەریم، زاخۆ 
- سارا محەممەد، ئاکرێ
- جاسم محەممەد، دهۆک 
 
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، باسی لەوەش کرد، "لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی بەناوی (بەرەی گەل) بە فەرمی لە ئۆفیسی دهۆک خۆیان تۆمارکرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان." 
 
بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو "چانسی بەربژێرانی پارتی لە سنووری دهۆک لە لایەنەکانی دیکە باشتر بووە"، بەپێی زانیارییەکانی رووداو تاوەکو ئێستا "نزیکەی 500 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک سیڤیی خۆیان رادەستی لیژنە و لقەکانی پارتی کردووە تاوەکو بە بەربژێر هەڵیان بژێرن. لەو ژمارەیەش تەنیا لە ناوەندی دهۆک 100 کەس سیڤی ناردووە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.